رووداوه سه رسوور هينه ره كاني ياسا
سةرجاوة مالبةري ياسا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دوای سێزده ساڵ بێ تاوان ده‌رچوون
PNA- دوو پیاوی چینی به تاوانی دزیكردن 13 ساڵ به‌ندكران و دوایی ده‌ركه‌وت كه بێ توانبوون، بۆیه له به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی به‌ندبوونیاندا برِێك پاره‌یان وه‌ك قه‌ره‌بوو پێدرا.
نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان ملی 3 كەسى لەشمشێر رزگار كرد
ئاژانسی هه‌واڵی چینی نوێ له‌سه‌ر زاری پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی بڵایكردۆته‌وه، "جۆ شۆجۆن" كه كارمه‌ندی نووسینگه‌یه‌كی گه‌یاندن بووه له‌گه‌ڵ هاورِێیه‌كی به ناوی "یوان هایكیانچ" له گوندێكی سه‌ر به هه‌رێمی "هینان" دوای ئه‌وه‌ی تاوانباركران به دزینی 8 هه‌زار و 200 یوان، كه ده‌كاته هه‌زار و 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی، به‌و تۆمه‌ته‌وه 13 ساڵ خرانه زیندان و ژیان له پشت شیشه‌كانی به‌ندیخانه به‌سه‌ربردن، به‌ڵام دوای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یه ده‌ركه‌وت كه بێ تاوانن.
سه‌رچاوه پۆلیسیه‌كه روونیكردۆته‌وه، دزه راسته‌قینه‌كانی ئه‌و تاوانه پێش 5 ساڵ ئاشكرابوون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ری ره‌تیكردۆته‌وه، كۆتایی به سزای سه‌ر (جۆ و یوان) بێنێت.
سه‌باره‌ت به تاوانی دزیكردنه‌كه‌یان، له لێدوانێكدا "جۆ و یوان" بۆ رۆژنامه‌نووسان رایانگه‌یاندووه، كه له‌ژێر فشارێكی زۆر و زه‌بر و لێدانی به‌هێز ناچاركراون دان به تاوانێكدا بێنین، كه نه‌مانكردووه.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌و رووداوه ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی ناوخۆ داوایكرد دادگایی كردنه‌كه دووباره بكرێته‌وه و چوار به‌رپرس كه هۆكاربوون له‌م سزایه‌ی ده‌رهه‌ق به"جۆ و یوان" كراون، بڕیاردرا"جۆ و یوان" هه‌زار وه‌ك قه‌ربووی ئه‌و زیانه‌ی لێیان كه‌وتووه برِی (360 یوان)یان پێ بدرێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــت
لیژنەی ئاشتەوایی نێوان خەڵك لەمەككە رەزامەندیی لەكەسوكاری 3 كوژراو وەرگرت بۆ ئەوەی لەبكوژی كوڕەكانیان خۆشبن و بەمەش ملی بكوژەكان لەپەڕاندن به‌شمشێر رزگاركرا.
دادگای شاری مەككە لەماوەی پێشودا حوكمی ملپەڕاندنی بەسەر 3 كەسدا سەپاند كە ئیدانەكرابون بەكوشتنی 3 هاووڵاتی لە 3 حاڵەتی كوشتنی جیاجیادا. لەگەڵ نزیكبونەوەی دەستپێكردنی مەراسیمی حەج وجه‌ژنی قورباندا، لیژنەی ئاشتەوایی نێوان خەڵك كە دەزگایەكی فەرمییە، توانیویەتی لێخۆشبونی كەسوكاری كوژراوەكان بۆ ئەم 3 حوكمدراوە وەرگرێت و بەم لێبوردنەش ملی ئەو 3كەسە لەپەڕاندن بەشمشێر رزگاركرا.
جێگای ئاماژەیە بەپێی یاسای سعودی كە لەشەریعەتی ئیسلامەوە سەرچاوەی گرتوە، سزای پیاو كوشتن كوشتنەوە و ملپەڕاندنی بكوژە بەشمشێر. بەڵام ئەگەر كەسوكاری كوژراو لێیخۆشبن ئەوە یاسا دەیبەخشێت.
Awena Newspaper
*********************************************************
به‌هۆی ئه‌وه تیزابی به‌ده‌موچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داكردبوو... حوكمی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا درا كه هه‌ر دوو چاوه‌كانی ده‌ربهێنرێت
رووداونێت
ئه‌و كوڕه‌ی كه تیزابی به‌ده‌موچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داكردبوو، له‌لایه‌ن دادگای سزادانی تاران حوكمی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا درا كه هه‌ر دوو چاوه‌كانی ده‌ربهێنرێت‌و ئه‌و پاره‌یه‌كیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی بداته كچه‌كه.
یه‌كێك له دانیشتووانی شارۆچكه‌ی سه‌ید خه‌ندان دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی له‌وه ئاگادار كرده‌وه كه كورٍێك تیزابی به‌سه‌ر ده‌موچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا كردووه كه پێشتر وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش رقی لێ هه‌ڵگرتووه، پۆلیس كوڕه‌كه‌ی ده‌ستگیركردو كچه‌كه‌ش گه‌یێنرایه نه‌خۆشخانه.
ئه‌و كچه كه نێوی (ئامینه)یه‌و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و كوڕه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه تیژابی به ده‌موچاویدا كردووه، ئه‌و كوڕه كه نێوی (مه‌جید)ه له‌لایه‌ن پۆلیسی 110 ده‌ستگیركراو دوای لێكۆڵینه‌وه‌و داننانی به تاوانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای سزادانی تاران حوكمی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر درا كه هه‌ر دوو چاوی ده‌ربهێنرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــ*****************ـــــــــــــــــــــــــ*****************ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زیندانییه‌ك به‌هۆی قه‌ڵه وییه‌وه ئازاد ده‌كرێت ؟؟؟!!!!...
دادگای هه‌رێمی كوێبیك له كه‌نه‌دا تاوانبارێكی گروپی بازرگانیی ماده سڕكه‌ره‌كانی به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجا‌و له زینداندا ئازاد كرد.
رۆژی 21/11 دادوه‌ر له دادگای هه‌رێمی ناوبراو له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاشكرایكرد: تاوانبار (مایكل لایوانت) كه له‌ساڵی 2006 ه‌وه به تۆمه‌تی به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ گروپێكی بازرگانیی ماده سڕكه‌ره‌كان زیندانیكراوه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی زیادبوونی كێشی له‌شی (205 كیلۆگرام) و نه‌بوونی شوێنی گونجا‌و له ناو زینداندا باری ته‌ندروستی زۆر خراپه، له‌به‌ر ئه‌وه مایكل مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازاد بكرێت و له‌جێگاو نوێنێكی فراواندا ژیان به‌سه‌رببات.
لێپرسراوانی هه‌رێمه‌كه پێیان وایه مایكل پاش 3 ساڵ زیندانی چیتر ناتوانێت له‌ناو زیندان گوزه‌ران بكات، پێویسته شوێن و كورسی تایبه‌تی بۆ دابین بكرێت، مایكل لایوانت پاش ئه‌و بڕیاره له وته‌یه‌كدا دانی به‌تاوانه‌كه‌ی خۆی ناو وتی: كاتی خۆی كارێكی به‌دڕه‌وشتم ئه‌نجامداوه به‌ڵام باجه‌كه‌یم دا، ئێستا ئاره‌زووی ژیانێكی نوێ ده‌كه‌م.
دادوه‌ری دادگای كوێبیك رایگه‌یاند مایكل جگه له گرفتی كێشه‌كه‌ی به‌پێی راپۆرتی پۆلیس هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌ناو زینداندا باش بووه و ئه‌و تاوانه‌ی كاتی خۆی ئه‌نجامیداوه تاوانی توندوتیژی نه‌بووه و له ژیانیدا سوودی بۆ دایك و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌ها مایكل به‌ڵێنی داوه ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه بۆیه ئازاد ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی خۆی .
PUKmedia سةرجاوة
))))))))))))))))))))))((((((((((((((((((((((())))))))))))))))))))))))((((((((((((((((((((())))))))))))))))))))))))
به‌هۆی خه‌ولێكه‌وتنه‌وه دادگاییكردنی دوو تۆمه‌تبار دووباره ده‌كرێته‌وه ؟؟!!!
PNA- دادگای ئوستڕالیا برِیاریدا دووباره دادگایی دوو تۆمه‌تبار بكاته‌وه، كه به تۆمه‌تی قاچاخ كردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركرابوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كه چه‌ند جارێك له كاتی دانیشتنه‌كانی دادگادا خه‌وی لێكه‌وتوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی (سایتی قه‌نات ) دادگای باڵا ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند به‌هۆی خه‌وه له‌كاتی دادگایی كردن بووه هۆی په‌رتبوون و بێ ئاگابوونی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی دادگاییه‌كه.
بۆیه برِیاردرا دادگای كردنی هه‌ر یه‌ك له (رافایل سیزان و رۆبن ماس ریفادافیا) دووباره‌بكرێته‌وه، كه له ساڵی 2004 دا به به‌ندكردنی زیاتر له 10 ساڵ سزادرابوون.
+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+_+
هه‌ندێ یاسا ی سه یري ده وله تاني جيهان ؟؟!!!
1_له وڵاتی سه‌نگافووره بنێشت خواردن قه‌ده‌غه‌یه...
2_له وڵاتی به‌نگلادیش هه‌ر قوتابییه‌ک ته‌مه‌نی له 15 ساڵ زیاتر بێ ئه‌گه‌ر قۆپی بکا ئه‌وا ده‌خرێته زیندانه‌وه....
3_له وڵاتی ئایسله‌ندا بوونی سه‌گی ماڵه‌وه قه‌ده‌غه‌یه...
4_له وڵاتی تایله‌ند پێویسته هه‌موو سینه‌ماکان پێش په‌خش کردنی فیلمه‌که سروودی میللی بڵێن...
5_له دانیمارک خستنه ئیشی سه‌یاره مه‌منوعه تا دڵنیا نه‌بی بزانی مناڵێ له ژێر تایه‌ی سه‌یاره‌که‌دا نه‌خه‌وتووه....
6_له سه‌ده‌ی 16 و 17 له وڵاتی تورکیا خواردنی قاوه قه‌ده‌غه بووه،وه ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌ستگیر بکرایه له کاتی قاوه خواردندا سزاکه‌ی له سێداره دان بوو.
7_له وڵاتی بۆرما به کار هێنانی ئینته‌رنێت بۆ خه‌ڵکانی ئاسایی قه‌ده‌غه‌یه...
8_سه‌دان ساڵ پێش ئێستا گه‌ر که‌سێک بیویستایه وڵاتی خۆی به جێ بێڵێ و بڕوا بۆ وڵاتێکی تر له سێداره ده‌درا....
9_له کاتی حوکمی تاڵیبان دا گۆره‌وی سپی بۆ ئافره‌تان قه‌ده‌غه بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوانی ڕا ده‌کێشا...
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
سه‌یرترین سزا بۆ شۆفێرێكی گه‌نج ده‌ركرا ؟؟ !!
PNA – دادوه‌رێكی دادگای تاوان سه‌رسوڕهێنه‌رترین سزای بۆ شوفێرێكی گه‌نج ده‌ركرد و سزاكه‌ش ئه‌وه‌یه شوفێره گه‌نجه‌كه له پای ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامیداوه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 20 كاتژمێر گوێ له مۆسیقا بگرێت.
ماڵپه‌ڕی ئێرانیه‌كانی به‌ریتانیا (iranianuk) بڵاویكردۆته‌وه، پۆلیسی هاتووچۆ
شۆفێرێكی گه‌نجیان به تۆمه‌تی به‌رزی ده‌نگی ته‌سجیلی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به بڕی 150 دۆلار سزا داوه، به‌ڵام شۆفێره‌كه پێی وابووه ده‌نگی ته‌سجیله‌كه‌ی به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌رز نه‌بووه كه ئه‌وان به‌و جۆره سزای بده‌ن، بۆیه چۆته دادگا و شكاتی له پۆلیسه‌كانی هاتووچۆ كردووه.
هه‌ڵبه‌ت دادوه‌ری دادگا به‌ر له‌وه‌ی بڕیار ده‌ركات، گوێی له قسه‌كانی هه‌ردوولا گرتووه و دواتر شۆفێره‌كه‌ی به تاوانبار داناوه و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین سزای ده‌رهه‌ق ده‌ركردووه و به‌پێی سزاكه ده‌بێت ئه‌و شۆفێره بۆ ماوه‌ی 20 كاتژمێر گوێ له مۆسیقای ئارام بگرێت.
هه‌روه‌ها دادوه‌ره‌كه به‌و شۆفێره گه‌نجه‌ی وتووه: ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 20 كاتژمێر گوێ له مۆسیقای كلاسیكی (بتهۆڤن) بگرێت، ئه‌وا سزا مادییه‌كه‌ی له 150بۆ 30 دۆلار كه‌مده‌كاته‌وه
_____________________********************ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردســـــتان _عێراق
فەرموو دەستورەکە ببینە pdf
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کتێبی یاسا
**********
نووسه‌ر فرێدریک باستیا
پێشه‌کى
یاسا له‌ڕى لایداوه! له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا هێزه پۆلیسییه‌کانى ده‌وڵه‌تیش به‌لاڕێدا رۆیشتوون! من ده‌ڵێم، یاسا نه‌ک ته‌نها له ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ى خۆى لایداوه، به‌ڵکو وایلێهاتووه به‌ره‌و ئامانجێکى ته‌واو پێچه‌وانه بڕوات! یاسا له‌برى ئه‌وه‌ى جۆره‌کانى چاوچنۆکی کۆنترۆڵ بکات، خۆى بووه به ئامڕازێک به‌ده‌ستیانه‌وه! ئێستا یاسا له‌جیاتى ئه‌وه‌ى له تاوان بپرسێته‌وه، خۆى تاوانباره به‌و خراپه‌کارییانه‌ى ده‌بوو سزایان بدات!
ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت، ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره، منیش ئه‌رکى ئاکارییم داوام لێده‌کات برا هاوڵاتییه‌کانم له‌وه وریا بکه‌مه‌وه.
په‌رتوکه‌که به پی دی ئێف دابگره
سةرجاوة مالبةري ياسا
&&&&&&&********&&&&&&&&*******&&&&&&&&********&&&&&&&&
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی كتێب: سیستمی فیدڕالی له‌چه‌ند ولاتێكی جیهاندا
وه‌رگێڕانی: مه‌جید ئاسنگه‌ر راوێژكار له‌په‌رله‌مانی كوردستان
له‌بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان چاپی یه‌كه‌م 2008
^^^^^^%%%%%%^^^^^^%%%%%%^^^^^^%%%%%%^^^^^^^
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئایدیای قانون
ناوی په‌ڕتووک؛ ئایدیای قانون
نوسینی؛ دینیس لوید
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه؛ ئاسۆ که‌ریم، نه‌ریمان تاڵب، محه‌مه‌د موشیر
ئه‌م په‌ڕتووکه له ساڵی 2006 دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی موکریانیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ده‌ستور
ناوی کتێب؛ ده‌ستور
نوسینی؛ دارا ئه‌حمه‌د
ئه‌م کتێبه له ساڵی 2007 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆحی یاساکان
ناوی په‌ڕتووک؛ ڕۆحی یاساکان
نوسینی؛ مۆنتیسکیۆ
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه؛ ئیدریس شیخ شه‌ره‌فی
ئه‌م په‌ڕتووکه له ساڵی 2002دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی موکریانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه
فه‌رموو ته‌واوی ئه‌م په‌ڕتووکه دابگره؛
به‌شی یه‌که‌م
به‌شی دوهه‌م
به‌شی سێهه‌م
&&&&&&&&&&&&&&&
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاریگه‌ری هه‌ڵچوون له به‌رپرسێتی تاوان و سزادا
ناوی په‌ڕتووک؛ کاریگه‌ری هه‌ڵچوون له به‌رپرسێتی تاوان و سزادا
نوسینی؛ هیمداد مه‌جید عه‌لی
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه؛ دلێر میرزا
ئه‌م په‌ڕتووکه له ساڵی 2004 دا له‌لایه‌ن خانه‌ی وه‌رگێڕانی سلێمانیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه
فه‌رموو ته‌واوی ئه‌م په‌ڕتووکه دابگره
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تاوانکاری
ناوی په‌ڕتووک؛ دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تاوانکاری
نوسینی؛ د. مورشید ئه‌حمه‌د/ ئه‌حمه‌د فازیل
وه‌رگێڕانی؛ ئاسۆ که‌ریم
ئه‌م په‌ڕتووکه له ساڵی 2005 دا له‌لایه‌ن ده‌زگای موکریانیه‌وه چاپکراوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سیسته‌می فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا
ناوی په‌ڕتووک؛ سیسته‌می فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا
ئاماده‌کردن و نوسینی؛ محه‌مه‌د مێرگه‌سوری
ئه‌م په‌ڕتووکه له بڵاوکراوه‌کانی مه‌کته‌بی بیر و هۆشیاری (ی.ن.ک)ه
فه‌رموو ته‌واوی ئه‌م په‌ڕتووکه دابگره
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دامه‌زرانی ئه‌مریکا و ده‌ستووره‌که‌ی

ناوی کتێب؛ دامه‌زرانی ئه‌مریکا و ده‌ستووره‌که‌ی
نوسینی؛ لیدیا بجورنلوند
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه؛ ئه‌بوبه‌کر خۆشناو
ئه‌م کتێبه له ساڵی 2007 دا له‌لایه‌ن خانه‌ی وه‌رگێڕانی سلێمانیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی په‌ڕتووک؛ چه‌مکی ده‌وڵه‌ت
نوسینی؛ عه‌تا قه‌ره‌داخی
ئه‌م په‌ڕتووکه له ساڵی 2004 دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی ئاراسه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه